چاودێریکردنی مانگە دەستکردەکانی کەشتیەکان دەریدەخات ئەو تانکەرەی نەوتی عێراقی هەڵگرتبوو، کە بە مۆڵەتی ئێران بە گەرووی هورمزدا تێپەڕیبوو، لەلایەن هێزی دەریایی ئەمریکاوە گەڕێنرایەوە.
دوێنێ کەشتییە تانکەرە یۆنانییەکە ناوی ئەگیۆس فێنۆریسە، دوای تێپەڕین بە گەرووی هورمز لە ئاوەکانی دەریای عومان سیگناڵێکی نارد و بەرەو شوێنی مەبەست، ڤێتنام بەڕێکەوت.
ئێستا هەژماری بەدواداچوونی هاتوچۆی دەریایی، مانچ ئۆسینت، نووسیویەتی: ئەم تانکەرەی نەوتی عێراقی هەڵگرتووە، ناچار بووە بگەڕێتەوە، چونکە بە گەروویەکدا تێپەڕیوە کە ئێران کۆنترۆڵی دەکات؛ ئەگەر ئابووری جیهان لە داڕماندایە، ئەوە خەتای ئێران نییە، خەتای ئەمریکایە.
Your Comment